خبر 2022-08-18 08:09 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆكی بزووتنەوەی عەتا پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی پارتی دیموکرات دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دەستەی سەرۆکایەتیی بزووتنەوەی عەتا بە بۆنەی ساڵۆگەڕی دامەزراندنیەوە پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستە پارتی دیموکرات دەکات و هیوای ئەوەی خواست سەرکردەکانی ئەو حزبە هەنگاو بۆ دەرباز بوون لە بنبەستی ئێستای عێراق هەڵبگرن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەلاح ئەلفەیاز لە پەیامێکی پیرۆزباییدا نووسیویەتی: "سەرۆکی بەڕێزی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی، کادیران و لایەنگرانی حیزبی دیموکرات، بە بۆنەی ٧٦هەمین ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی شۆڕشگێڕەکەتانەوە، سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی بزووتنەوەی عەتا، دڵسۆزانەترین پیرۆزبایی خۆیان ئاراستەتان دەکات".

لە راگەیەندراوەکەی ئەم بزووتنەوەیەدا هاتووە: "لەم یادە پیرۆزەدا ئێمە وەک ئەنجومەنی سەرکردایەتیی بزووتنەوەی عەتا هیوای ئەوە دەخوازین سەرکردەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان هەنگاو بۆ دەرباز بوون لەم بنبەست و چەقبەستووییە هەڵبگرن کە عێراق گیرۆدەی بووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.