لە هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا 16 سەربازی سووری کوژران
بەشی سووریا- فڕۆکەیەکی جەنگی تورکیا دهوروبهری گوندی چاریقلی لە رۆژئاوای کۆبانێ لە سنوری سوریا و تورکیا بۆردوومان کرد و بههۆیهوه 16 سهربازی سووریا كوژران.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی هاواری نیوز بڵاویكردهوه، پاشنیوهڕۆی ڕۆژی سێشهممه سوپای تورکیا سێ جار بە فڕۆکەی جەنگی دهوروبهری گوندی چاریقلی لە ڕۆژئاوای کۆبانێ لە سنووری سووریا و تورکیا بۆردوومان كرد و بههۆیهوه 16 سهربازی حكوومهتی سووریا كوژراون و سێ سهربازیش بریندار بوون.
ئاماژهی بهوهش كردووه، لە کاتژمێرەکانی بهرهبهیاندا سوپای تورکیا گوندەکانی سیفتیک، زۆرمیخار، بەیادییە، کۆڕ ئێلی، شەکلەرە جرین، شەکلەرە خۆرین، چاریقلی لە ڕۆژئاوا، هەروەها گوندەکانی قەرەمۆکس و قورئان لە ڕۆژهەڵاتی کۆبانێ تۆپباران کرد، لە ئەنجامدا منداڵێک کوژراوە بو و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران