خبر 2021-10-27 04:40 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەسروور بارزانی و باڵیۆزی ئەڵمانیا بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە دوولایەنەکان تاوتوێ دەکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان،پێشوازیی لە مارتن یێگەر باڵیۆزی نوێی ئەڵمانیا لە عێراق کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکی حکوومەت، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆزی نوێی ئەڵمانیا کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکانیدا لە پێناو بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی ئەڵمانیا لە گەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان.

باڵیۆزی ئەڵمانیا، سوپاسی هەماهەنگیی و هاریکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و خواستی وڵاتەکەشی، بۆ پەرەپێدانی پەیوەندی هەمەلایەنە لە گەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی.

لە دیدارەکەدا، هەروەها گفتوگۆ دەربارەی هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی عێراق و ئەڵمانیا و چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و گرنگیی بەردەوام بوونی هاوکاری کردنی پێشمەرگە کرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.