خەتیب زادە:
ئەمریکا دەبێت بیسەلمێنێت کە ڕەویە و ڕەوشتی گۆڕاوە/ سەردانی وەزیری دەروەی ئەمەنستان بەرنامەی بۆ داڕێژرا بوو
بەشی ئێران- وتەبێژی وەزارەتی دەروەی ئێران ئاماژەی دا بە سەردانی وەزیری دەرەوەی ئەرمەنستان بۆ تارن و وتی: لەم سەردانەدا بەرپرسانی دوو وڵات لەبارەی پرسە دوولایەنەکان و پەرپێدان بە پەیوەندییەکانیان دانوستان دەکەن.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەعید خەتب زادە هەروەها لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا ئەم سەفەرە کاردانەوەیەکە بۆ گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی نێوان ئێران و ئازەربایجان وتی: پێشتر سەردانی وەزیری دەروەی ئەمەنستان بەرنامەی بۆ داڕێژرا بوو.
وتەبێژی وەزارەتی دەروەی ئێران لە بەشێکی دیکەی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا وتی: ئەمریکا دەبێت بیسەلمێنێت کە ڕەویە و ڕەوشتی گۆڕاوە.
بۆچوونی بەکارهێنەران