خبر 2021-09-30 07:14 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کاردانەوەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی بەیاننامەی ئایەتوڵڵا سیستانی تایبەت بە هەڵبژاردن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مستەفا کازمی لەبارەی بەیاننامەکەی ئایەتوڵڵا سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق جەختی کردە سەر زەروورەتی پێبەندبوونی دامەزراوەکانی دەسەڵات بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنێکی تەندروست لەڕۆژی 10ی ئەکتەوبری 2021.09.30

کوردپرێس:

سەرچاوە میدیاییەکانی عێراق ڕایانگەیاند مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی بەیاننامەی ئایەتوڵڵا سیستانی تایبەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق هەڵوێستی وەرگرت و ڕاگەیاند: بەیاننامەکەی مەرجەعی باڵا ئایەتوڵڵا سیستانیمان لەبارەی هەڵبژاردنەوە وەرگرت کە هەڵگری واتای پیرۆزی نیشتمانی و مرۆڤایەتی بوو.

کازمی زیادی کرد: جەخت دەکەینە سەر زەروورەتی پێبەندبوونی دامەزراوەکانی دەسەڵات بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنێکی تەندروست و داوا لە کاندیدەکانیش دەکەین پێبەندی یاساکان بن و هەروەها داوا لە هاووڵاتییانیش دەکەین بە شێوەی فراوان بەشداریی هەڵبژاردن بکەن و کاندیدەکانیان بە شێوەی دروست هەڵبژێرن.

شایانی باسە ئایەتوڵڵا سیستانی لە ڕێگای بەیاننامەیێکەوە بانگهێشتی هاووڵاتییانی کردبوو بەشداریی ئاگادارانەی هەڵبژاردن بکەن و لەبارەی هەڵبژاردنی "ئەو کەسانەی بڕوایان بە بەڕژەوەندییە باڵاکانی عێراق نیە" هۆشداریی دابوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.