زیاتر له 100 خێزانی داعش له که‌مپی هۆل گواسترانه‌وه عێراق
بەشی سووریا- زیاتر له 100 خێزانی داعشی عێراقی دانیشتووی که‌مپی هۆل له باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا به‌ره‌و پارێزگای نه‌ینه‌وای باکووری عێراق گواسترانه‌وه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌رپرسی کارگێڕی که‌مپی هۆل به ته‌له‌فزیۆنی ڕووسیا الیوم-ی ڕاگه‌یاند: ڕۆژی چوارشه‌مە چه‌ند بارهه‌ڵگرێک که به دروستی 115 خێزانی داعشی عێراقی هه‌ڵگرتبوو، که‌مپی هۆلیان جێهێشت و به‌ره‌و که‌مپی جه‌دعا له پارێزگای نه‌ینه‌وا گواسترانه‌وه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: گواستنه‌وه‌ی ئه‌م خێزانه داعشانه‌ی عێراق له‌چوارچێوه‌ی ڕێککه‌وتنی نێوان به‌غدا و ئیداره‌ی خۆسه‌ری کوردستانی سووریایە.
به گواستنه‌وه‌ی ئه‌و 115 خێزانه، ژماره‌ی ئه‌و داعشه عێراقییانه‌ی که تا ئێستا له که‌مپی هۆله‌وه گواستراونه‌ته‌وه بۆ که‌مپی جهدعای پارێزگای نه‌ینه‌وا بوونه 487 که‌س.
سەرچاوە: KTV
بۆچوونی بەکارهێنەران