خبر 2021-09-06 14:54 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

گۆڤارێکی ئەمنی: شۆڕبوونەوەی ململانێ لە سەرۆکایەتیی یەکێتی دەبێتە هۆی مەترسی لە سەر سەقامگیریی هەرێم

بەشی جیهان- گۆڤاری ئەمنیی ئینتلیجنت ئۆنلاین لە شرۆڤەیێکدا نووسیویەتی شۆڕبوونەوەی ململانێی نێوان هاوسەرۆکەکانی یەکێتی دەبێتە مەترسی لەسەر سەقامگیریی هەرێمی کوردستان.

کوردپرێس:

گۆڤاری ئینتلیجەنت ئۆنلاین کە تەرکیزی لەسەر کاروباری ئەمنیی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستە نووسیویەتی بەردەوام بوونی ناکۆکییەکان و شۆڕبوونەوەی ململانێی نێوان باڤڵ تاڵەبانی و لاهوور شێخ جەنگی لە سەر سەرۆکایەتیی حیزبەکە شتێکی مەترسیدارە.

ئەو گۆڤارە هۆشداریی ئەوەی داوە کە ناکۆکییەکان سەرەڕای ئەوەی دەبنە هۆی مەترسی لە سەر هەرێمی کوردستان، دوو بنەماڵەی تاڵەبانی و شێخ جەنگییش زیاتر لە یەکتر دوور دەخاتەوە.

ئەو گۆڤارە هەروەهاش درێژەپێدانی ناکۆکییەکانی نێو یەکێتی بۆ سەقامگیریی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بە مەترسیدار دەزانێت و ئیدعا دەکات وڵاتی وەک ئەمریکا و ژمارەیێک لە دراوسێکانی هەرێمی کوردستان بۆ ڕێگرتن لە درێژەپێدانی ناکۆکییەکان و سەرهەڵدانی لێکەوتەکەی دەست بە کار بوون و چەند جووڵەیێکیان بۆ چارەسەرکردنی ئەو قەیرانە دەست پێکردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.