خبر 2021-09-06 10:54 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەردار پاکپوور هۆشداری دەداتە هەرێمی کوردستانی عێراق

بەشی ئێران- فەرماندەی هێزی زەمینیی سوپای پاسداران ئاماژەی دا بە قۆستنەوەی گرووپە چەکدارە تیرۆریستییەکان لە خاکی هەرێمی کوردستان بۆ بشێوەنانەوە لە ناوچە سنوورییەکانی ئێران و جەختی کردەوە درێژەی ئەم دۆخە قبووڵکراو نییە و وەڵام دەدرێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەردار محەمەد پاکپوور فەرماندەی هێزی زەمینیی سوپای پاسداران سەردانی یەکینەکانی سەر سنووری کرد و ڕایگەیاند: سەرەڕای چەندین جار ئاگادار کردنەوەی بەرپرسانی باڵای هەرێمی باکووری عێراق لە چالاکیی گرووپە چەکدارەکان، ساڵانێکە ئەو گرووپانە هەوڵ بۆ نفووز کردن و کاری دژەئەمنی دەدەن لە دژی وڵاتەکەمان و ئەو هەوڵانە درێژەیان هەیە.

ناوبراو ڕاشیگەیاند حکوومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان نابێت مۆڵەتی جووڵە کردن و بەرپا کردنی بنکە و بارەگا لە وڵاتەکەیان بدەن و ئەگەر لەمبارەوە خەمسارد بن ئەم خەمساردییە دژی دراوسێیەتی و پەیوەندییە باشەکانی نێوان دوو وڵاتە.

سەردار پاکپوور جەختی کردەوە بەئاوڕدانەوە لە دۆخی ناوچەکە و ئەگەری وەڵامی قورسی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ ئەو دەست درێژیگەلە داوا لە دانیشتووانی ئەو ناوچانە دەکەین خۆیان بەدوور بگرن لە بنکەی گرووپە تیرۆریستییەکان تاکوو خەسارێکیان بەر نەکەوێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.