شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر 2021-12-27 16:47 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پێشوازیی لە پەسەند کردنی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن دەکەین/کورسییەکانمان بە ناحەق بران

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەکتەبی سیاسیی پارتی پێشوازیی لە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی عێراق دەکات، بۆ پەسەندکردنی ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق ئەنجامی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراقی پەسەندكرد، پارتی دیموكراتی كوردستان وەک یەکەم ھێزی کوردی پێشوازیی لە پەسەندکردنی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن کرد.

لە ڕاگەیەندراوەكەی مەكتەبی سیاسی پارتیدا هاتووە، پارتی پێشوازی لە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی دەکات بۆ پەسەند کردنی ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەم بڕیارە ھەنگاوە دەستوورییەکان بەدوای خۆیدا دەھێنێت بۆ پێکھێنانی کابینەی داھاتووی حکوومەتی فیدراڵ.

لە ڕاگەیێندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، جەخت لە بەدواداچوونی ئەو ستەمە دەکەینەوە کە لە پارتیمان کرا لە بە ناحەق بردنی دوو کورسی لە کورسیەکانمان، بە رێگای یاسایی لەلایەن ئەو کاندید و دەنگدەرانەمانەوە کە بە نایاسایی دەنگەکانیان سووتێنران.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە