خبر 2021-12-25 12:50 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ڕەئیسی: هه‌ر هێرشێکی دوژمنان، رووبەڕووی وه‌ڵامێکی توندی هێزە چەکدارەکانی ئێران دەبێتەوە

بەشی ئێران- سەرۆک کۆماری ئێران جەختی کردەوە نمایشی سەربازی "پێغەمبەری ئەعزەم" نیشاندەری ئیرادەی و توانای کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەرگری کردن لە بەرژەوەندی و ئەمنیەتی میللەتی ئێران.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران وێڕای پیرۆزبایی کردنی ساڵڕۆژی لەدایکبوونی حەزرەتی عیسا (د.خ) له‌ لێدوانێکدا له‌باره‌ی راهێنانی هێزه‌ سه‌ربازییه‌کانی ئێران رایگه‌یاند: "مانۆڕی هێزه‌کانی ئێران سەلماندنی ئیرادە و توانای کۆماری ئیسلامین بۆ بەرگری کردن لە بەرژەوەندی و ئاسایشی گەلانی ئێران".

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران وێڕای ڕێزلێنان لە هەوڵەکانی سوپای پاسداران بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵات ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: "هەر کردەوەیەکی دوژمنکاریانه‌ لەلایەن دوژمنانەوە رووبەڕووی وەڵامێکی گشتگیر و یەکلاکەرەوە دەبێتەوە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە و هاوکێشە ستراتیژییەکان بە شێوەیەکی کاریگەر و گرنگ و بەرچاو دەگۆڕێت".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.