خبر 2021-10-23 03:46 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کۆنسوڵخانەی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر: هێشتا دڵەراوکێ هەیە لە سەروەر بوونی دادپەروەری لە هەرێم

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کۆنسوڵخانەی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر لەبارەی سزادانی ژمارەیەک لە دەستگیرکراوانی بادینان رایگەیاند، هێشتا دڵەراوکێ و ترس هەیە لە سەروەربوونی دادپەروەری لە هەرێمی کوردستان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کونسوڵخانەی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر لە توویتەر راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و دەڵێت: پێشوازی لەوە دەکەین کە ئەم هەفتەیە بۆ زۆرێک لە تۆمەتبارانی بادینان حوکمەکان کۆتاییان پێهات.

ئاماژەی بەوەکردووە، لەگەڵ یەکێتی ئەورووپا و ئەمریکا بە وردی چاودێری دۆسیەکە دەکەن لە دادگا.

ئەڵمانیا لەبارەی سەروەری یاساوە جەخت دەكاتەوە، هێشتا دڵەراوکێ و ترس هەیە لە سەروەربوونی دادپەروەری.

هەروەها ئاماژەی بە پێشێلكارییەكان كردووە و نیگەرانی خۆی دەربڕیوە ، لە ماوەی دەستبەسەرکردنی پێش دادگایی کردن و چوونە ژورەوە بۆ پارێزەران و ڕەتیکردنەوەی سەردانی خێزانەکانیان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.