خبر 2020-11-07 07:59 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

یەکینەکانی ئەرتەشی ئێران لەسەر سنووری ئەرمینیا و ئازەربایجان جێگیر کران

بەشی ئازاربایجانی ڕۆژئاوا- فەرماندەی قەرارگای ناوچەی باکووری ڕۆژهەڵاتی هێزی زەوینیی ئەرتەشی ئێران ڕایگەیاند: یەکینە زرێپۆشەکانی ئەو قەرارگایە لەسەر سنووری ئەرمینیا و ئازەربایجان جێگیر کراون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمیر عەلی حاجیلوو لەبارەی جێگیر کردنی هێزەکانی ئەرتەشی ئێران لە سنوورەکانی ئێران لەگەڵ وڵاتانی ئەرمینیا و کۆماری ئازەربایجان ڕایگەیاند: ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەگوێرەی دەقی دەستووری وڵات بەرپرسیارێتی لە پاراستنی سنوورەکانی وڵاتی لە ئەستۆیە و ڕێگری دەکات لە هەرچەشنە دەستدرێژیێکی دوژمنان.

ناوبراو ئاماژەشی دا بەوەی کە ئەمنیەت و ئاسایشی ژیانی سنوورنشینەکان بۆ ئێمە لە یەکەمایەتیدایە و درێژەی دا: بە ئاوڕدانەوەی لە گرژییەکانی دوو وڵاتی دراوسێمان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی وڵات واتا کۆماری ئازەربایجان و ئەرمینیا، بە هێزی زەوینیی ئەرتەش ڕاسپێردرا تاکوو ڕێگربن لەوەی کە لەم پێکدادانەدا ژیانی سنوورنشینانی وڵات بکەوێتە مەترسییەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.