بۆ جاری دووه‌م چه‌كدارانی په‌كه‌كه لە چەمانکێ په‌لاماری پۆلیسی نەوتیان دا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ژمارەیێک لە میدیا کوردییەکانی هەرێم، ڕایانگەیاند هێزەکانی پەکەکە بۆ جاری دووهەم هێرشیان کردە سەر هێزێكی پۆلیسی پاراستنی دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
کوردپرێس:
میدیا کوردییەکانی هەرێمی کوردستان ڕایانگەیاند ئێواره‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٥ی١١ی٢٠٢٠، چه‌كدارانی په‌كه‌كه هێرشیان کردە سەر هێزێكی پۆلیسی پاراستنی دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان کە له كاتی به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانیان بوون له ناوچه‌ی (چه‌مانكێ)ی سه‌ر به پارێزگای دهۆك.
به گوێره‌ی زانیارییەکانیش ئه‌و هێرشه‌ی چه‌كدارانی په‌كه‌كه هیچ زیانێكی گیانیی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێش چەکدارانی پەکەکە لە ناوچەی چەمانکێ هێرشیان کردە سەر هێزێکی پۆلیسی نەوت و گاز کە لە جێبەجێکردنی ئەرکی خۆیاندابوون لە ناوچەکەدا و لە ئەنجامی هێرشەکەی چەکدارانی پەکەکەش دوو پۆلیسی نەوت و گاز بریندار بوون.
بۆچوونی بەکارهێنەران