خبر 2020-11-05 09:53 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە بەسڕە، سەرۆک وەزیرانی عێراق گەورەترین پڕۆژەی بەرهەمهێنانی غاز دەکاتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بەسڕە گەورەترین پڕۆژەی بەرهەمهێنانی غاز دەکاتەوە.

کوردپرێس: پەیوەست بە پڕۆژەکەش ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق باسی لەوە کردووە، بەشی یەکەمی پڕۆژەی بەرهەمهێنانی غاز لە بەسڕە ئەمڕۆ دەکرێتەوە کە توانای بەرهەمهێنانی ملیارێک و 200 پێ سێجا غازی سروشتی هەیە و رۆڵێکی بەرچاوی دەبێت لە چارەسەرکردنی ئەو غازەی لە ئەنجامی پرۆسەی بەرهەمهێنانی نەوت دەسووتێت.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە، لە میسان، ناسرییە، پڕۆژەی ئەرتاوی لە بەسڕە و پڕۆژەی ئەرتاوی باشوور کە پڕۆژەی بەرهەمهێنانی غازی سرەوشتین، تا ساڵی 2023 بە توانای بەرهەمهێنانی ملیارێک و 200 پێ سێجا دەکەونەکار.

سەرچاوە: خەندان

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.