خبر 2020-11-05 05:35 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
حکوومەتی عێراق:

هێرشی PKK بۆ سەر پێشمەرگە، هێرشە بۆ سەر سەروەریی وڵات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حکوومەتی عێراق سەرکۆنەی هێرشەکەی دوێنێی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان دەکات بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە پارێزگای دهۆک.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تۆڕی میدیایی ڕووداو بڵاوی کردەوە لە راگەیێندراوێکدا حکوومەتی عێراق ڕایگەیاندووە : "سەرکۆنەی هێرش و پەلاماری چەکدارانی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان دەکەین، کە هێزەکانی پێشمەرگەی لە پارێزگای دهۆک کردووەتە ئامانج، بەهۆیەوە شەهید و برینداری لێکەوتووەتەوە".

حکوومەتی عێراقی دەڵێت: "بە تووندی ئەو هێرشە رەت دەکەینەوە، کە لەنێو خاکی عێراقدا کراوە، ئەمە هێرشە بۆ سەر سەروەریی عێراق، رێکارەکان دەگرنەبەر بۆ ئەوەی سنوورێک دابنرێت بۆ ئەو هێرش و پەلامارانە، کە ئاسایش و سەروەریی عێراق پێشێل دەکات".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.