یەکەم کاردانەوەی یەکێتی بەرامبەر پێکدادانی نێوان پەکەکە و پێشمەرگە
کوردپرێس:
حاكم قادر حهمهجان، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایدهگهیهنێت، "لەئاوڕدانەوەی مێژوودا تەنھا شتێک کە بیانوو ھۆکار ناگرێتەخۆی، شەڕی بێ ماناو بێ بنەمای کورد بەدەستی کورد کوژییه".
حاكم قادر پهیامێكی لهبارهی گرژییهكانی پهكهكه و پارتی بڵاوكردهوه و ڕایگهیاند، "لەئاوڕدانەوەی مێژوودا تەنھا شتێک کە بیانوو و ھۆکار ناگرێتە خۆی، شەڕی بێ ماناو بێ بنەمای کورد بەدەستی کورد کوژییە. براکوژی قێزەونترین دیاردەو کارەسات بووە لەرابردوماندا ھەربۆیە لەم سەردەمەشدا دەبێ تەحریم و تەجریمی براکوژی دوپاتبکەینەوە، بەمە سەنگی نەتەوەیی و نیشتمانپەروەریمان دەپێورێ".
ناوبراو دهشڵێت "نەفرەتی «مێژوو ئەمرۆو داھاتوو» لەوانەیە کە بیرو مەرامیان شەرعیەتدانە بە براکوژی".
حاكم قادر ههر لهو پهیامهیدا دهڵێت "دەبێ ئەم گەلە رۆژێکی تایبەتی بۆ نەفرەتکردن لەبراکوژی دابنێ و دەرسێک بێت بۆ یەکگرتویی و یەکێتی ریزەکانی گەل، ناکۆکی و ململانێکانمان چەندە گەورەبن با نەخشەرێگای چارەسەریی تەنھا دیالۆگ و گفتوگۆکردن و دانیشتن بێت و ھیچی تر".
بۆچوونی بەکارهێنەران