1235 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمار کرا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تووشبوونی 1235 هاووڵاتیی دیکە و مردنی 23 هاووڵاتیی لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا ڕاگەیاند.
کوردپرێس:
ڕۆژی سێشەمە 3ی نۆڤەمبێری 2020 وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوودا 1235 تووشبووی نوێی کۆرۆنا و 23 حاڵەتی نوێی گیان لەدەستدان تۆمارکران.
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە؛ لە 7000 پشکنینی نوێ دەرەنجام 1235 توشبوی نوێی کۆرۆنا دەستنیشانکران، لەبەرامبەردا 6436 کەس چاک بوونەوە.
بەپێی ئامارەکە؛ 23 حاڵەتی نوێی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە هەولێر7، سلێمانی 6، دهۆک 2، هەڵەبجە 2، راپەڕین 2، گەرمیان 4.
ئاماری گشتی: کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان:
تووشبووان: 79.451
چاک بوونەوە: 50.294
گیان لەدەستدان: 2.532
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران