خبر 2020-11-03 13:39 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لیژنە‌ی باڵای بایۆمە‌تریی هەرێمی کوردستان: 16 هەزار مووچەی نایاسایی رادەگرین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لیژنە‌ی باڵای بایۆمە‌تری رایگەیاند، زیاتر لە‌ 16 ھە‌زار كە‌س لە‌ مووچە‌یێک زیاتر بە نایاسایی وە‌ردە‌گرن، و بڕیاری راگرتنی مووچە‌كانیان دە‌دات‌.

کوردپرێس:

ڕۆژی سێشە‌ممە‌ 3ی نۆپێمبێری 2020 لیژنە‌ی باڵای جێبەجێکردنی قۆناغی دووەمی بایۆمە‌تری بە‌سە‌رپە‌رشتی قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران و ئامادە‌بوونی وە‌زیری دارایی و ئابوری، كۆبوونەوە‌ی ژمارە دووی ئەنجامدا.

بەگوێرەی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا، فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری، پشتبەست بەئامار و داتاکانی بایۆمەتری، راپۆرتێکیان لەبارەی فرە‌مووچە‌یی پێشکەش کرد، بە‌پێی ئە‌و راپۆرتە 106 هەزار و 839 كەس لە‌ یە‌ك مووچە‌ زیاتر وە‌ردە‌گرن کە زۆربەیان بەپێی یاسا رێکخراون.

ئەوەش خراوەتەڕوو، پاش بە‌دواداچوون بۆ دۆسیە‌ی ئە‌و مووچەخۆرانە،‌ دە‌ركە‌وت 16 هەزار و 505 کەس، لە‌یە‌ك مووچە‌ زیاتر بە‌ نایاسایی وەردەگرن.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لیژنە‌ی باڵا، لەچوارچیوەی یاسای چاکسازیدا، وە‌زارە‌تی دارایی و ئابوری راسپارد بۆ‌ راگرتنی مووچە‌ی داهاتوویان لەگەڵ پاراستنی مافی ئەو کەسانە بۆ تانەدان (طعن) لەم بڕیارە، ماوەی مانگێکیش دیاری کرا بۆ سەرلەنوی پێداچوونەوەی دۆسییەکانیان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.