خبر 2020-11-03 10:20 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دەمیرتاش: دەنگەکانی پارتی دەسەڵاتداری تورکیا زۆر دابەزیون

بەشی تورکیا- دەمیرتاش دەڵێت سیستمی دەسەڵاتداریی تورکیا بەرەو تاکڕەوی ڕۆیشتووە و دەنگەکانی ئاکەپەش زۆر دابەزیون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە کە ماوەی ٤ ساڵە لە زیندانی ئێدیرنە دەستگیر کراوە، لە دیمانەیێکیدا بۆ ئاژانسی (میزۆپۆتامیا) ئاماژەی بەوە داوە کاتێک ئەو دەستگیر کراوە، دەنگی ئاکەپە ٤٩٪ بوو، بەڵام هەدەپە ١١٪ بوو، ئێستا دەنگی ئاکەپە بووەتە ٢٨٪ و هەدەپەش بۆ ١٣٪، ئێستا دەبێت بزانین کێ براوەیە و کێ دۆڕاوە.

سەلاحەدین دەمیرتاش باسی لەوەش کردووە: هەدەپە نەدۆڕاوە و براوەیە، بە دەستگیركردنی ئەویش هەدەپە بەهێزتر بووە، هاوکات لەو ماوەیەدا سیستمی دەسەڵاتداریی تورکیا بەرەو تاکڕەوی ڕۆیشتووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.