خبر 2020-11-03 06:59 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

حەشدی شەعبی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری شەنگال لەدژی ڕێککەوتنەکەی هەولێر و بەغدا دەوەستنەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شاندێکی حەشدی شەعبی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری شەنگال کرد لەسەر دژایەتی کردنی ڕێککەوتنەکەی ئەمدواییەی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر شەنگال؛ ڕێککەوتن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسی هەواڵی خەندان، شاندێکی بەرپرسانی باڵای سەربازی حەشدی شەعبی لە پارێزگای نەینەوا كە لەلایەن لیوان حسێن سەرۆكایەتی دەكرێن و پەرلەمانتاری عێراق سەید موختار ئەلموسەوی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری دیموکراتیکی شەنگال-یان کرد.

شاندەكەی حەشدی شەعبی لەلایەن بەڕێوەبەرانی ئەنجومەنی خۆسەری شەنگال، نوێنەرانی یەبەشە و کەسایەتیەکانی کۆمەڵگای ئێزدیەوە پێشوازییان لێکرا و پێكەوە لەسەر رێككەوتنی بەغدا و هەولێر كۆبوونەوەیەكی داخراویان ئەنجامدا.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی بڵاوكراونەتەوە، لەو سەردانەدا هەردوولا ڕێککەوتنیان ئەنجام داوە و بڕیاریان داوە هاوكاریی یەكتر بكەن و راشیانگەیاندووە، دژی هەر هێرش و مەترسییێک دەوەستنەوە كە لەدژی شەنگال ئەنجام بدرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.