دەستەی تەندروستیی ئیدارەی خۆسەر: 3 حاڵەتی مردن و 107 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کرا
بەشی سووریا- دەستەی تەندروستیی کوردستانی سووریا دوایین داتاکانی لەبارەی کۆرۆناوە بڵاو کردەوە و بەو پێیەش لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 107 حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمار کراوە و کۆی ئاماری تووشبوون گەیشتە 4 هەزار و 845 حاڵەت.
کوردپرێس:
ڕۆژی دووشەمە 2ی ئەکتەوبری نۆڤێمبێری 2020 دوکتور جوان مستەفا هاوسەرۆکی دەستەی تەندروستیی ئیدارەی خۆسەری کوردی سووریا ڕایگەیاند لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 107 توشبوی نوێی کۆرۆنا و 3 حاڵەتی نوێی گیان لەدەستدان تۆمارکران.
دکتۆر جوان مستەفا هاوسەرۆکی دەستەی تەندروستی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی رایگەیاند: سێ ژن لە شارۆچکەی دێرک، دوای توشبونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.
لەبارەی توشبوەکانیشەوە، رایگەیاند: 65 کەسیان لە رەگەزی نێر و 42 کەس لە رەگەزی مێ-ن، زۆرترین حاڵەتیش لە دێرک تۆمارکراوە، دوای ئەو حەسەکە و کۆبانێ بە پلەی دوەم دێن.
هاوسەرۆکی دەستەی تەندروستی رایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 12 حاڵەتی چاکبونەوە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە.
ئاماری گشتی کۆرۆنا لە رۆژئاوای کوردستان:
تووشبووان: 4845
چاک بوونەوە: 744
گیان لەدەستدان: 130
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران