خبر 2020-11-02 12:51 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پەیامی هاوخەمیی دەمیرتاش بەبۆنەی بوومەلەرزەکەی ئیزمیرەوە

بەشی تورکیا- سەڵاحەدین دەمیرتاش لە پەیامێکدا کە لە زیندانی ئیدیرنەوە دەری کردووە ئاماژە بە قوربانیانی بوومەلەرزە 6.6 ڕیختەرییەکەی ئیزمیز دەکات و لە پەیامەکەیدا سەرەخۆشیی لە بنەماڵەی قوربانیان و کەسوکاری و بەجێماوانی ئەو ڕووداوە کردووە.

کوردپرێس:

سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتیکی گەلان لە پەیامێکدا بە بۆنەی زەمینلەرزە بەهێزەکەی ئیزمیرەوە سەرەخۆشیی لە بنەماڵەی قوربانیان کردووە و نووسیویەتی: «نزا و دۆعای ناخی دڵی منت لەگەڵ ئیزمیر!. بۆ ئەو هاووڵاتییانەی لە ڕووداوەکەدا بوونەتە قوربانی لای خوای مەزن نزای لێخۆشبوونیان بۆ دەکەم. هیچم لە دەست نایەت جگە لەوەی خۆم بە شەریکی خەم و ئازاریان بزانم. زۆر دڵگرانم.»

شایانی باسە دوایین ئاماری ڕاگەیێندراو لەبارەی ژمارەی قوربانیانی بوولەرزەکەی ئیزمیر گەیشتە 83 کوژراو و 1000 بریندار.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.