خبر 2020-11-01 09:12 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نێچیرڤان بارزانی: هاوخه‌می كۆڕی شاعیران و ئه‌ده‌بدۆستانم بۆ له‌ده‌ستدانی شاعیری ئاویه‌ر

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ كۆچی شاعیر جه‌لالی مه‌له‌كشا پرسه‌نامه‌یێكی بڵاو كرده‌وه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی له ‌په‌یامێكدا رایگه‌یاند: "به‌ داخه‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دواییی شاعیری ناوداری كورد جه‌لالی مه‌له‌كشام بیست، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی له‌ بنه‌ماڵه‌ و دۆست و خۆشه‌ویستان و شه‌یدایانی شیعره‌ به‌رزه‌كانی ده‌كه‌م، هاوخه‌می كۆڕی شاعیران و ئه‌ده‌بدۆستانم بۆ له‌ده‌ستدانی شاعیری ئاویه‌ر".

دوێنێ شه‌ممه‌، جه‌لالی مه‌له‌كشا، شاعیر و نووسه‌ر و وه‌رگێڕی ناسراوی كورد له‌ كوردستانی ئێران، له‌ ته‌مه‌نی 69 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.