ژمارەی گیان لەدەست دان بەهۆی بوومەلەرزەکەی ئیزمیر بۆ 44 کەس بەرز بوویەوە
بەشی تورکیا- ژمارەی گیان لەدەست دان بەهۆی بوومەلەرزەکەی ئیزمیر بۆ 44 حاڵەت بەرزبووەتەوە، تیمەکانی فریاگوزاری خێراو رزگارکردنیش بەردەوامن لەگەڕان و پشکنین.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکایەتی بەڕێوەبردنی کارەسات و باری لەناکاوی تورکیا داتاکانی لەبارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی شاری ئیزمیر نوێ کردەوە و رایگەیاند: بەهۆی بوومەلەرزەکەی رۆژی هەینی شارۆچکەی سەفەریهیساری ئیزمیر تاوەکوو ئێستا 44 کەس گیانیان لەدەست داوە و 804ی دیکەش بریندارن.
بریندارەکان 667 کەسیان دوای وەرگرتنی چارەسەر نەخۆشخانەیان جێهێشتووە و 229 برینداریش تاوەکوو ئێستا لە نەخۆشخانەکاندا چارەسەر وەردەگرن.
رۆژی شەممە سەرۆکی شارەوانی ئیزمیر رایگەیاند، نزیکەی 180 هاووڵاتی لەژێر داروپەردووی باڵەخانەکاندا ماون و لە کۆی 17 باڵەخانەی رووخاو گەڕان لەژێر داروپەردووی 9 باڵەخانە بەردەوامە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران