پرسەنامەی کوردپرێس بە بۆنەی کۆچی دواییی شاعیر و نووسەری کورد جەلال مەلەکشا؛
ئەسپە سەرشێتەکەی زەمان جەلالیشی گلان
بەشی فەرهەنگ- شاعیر و نووسەر و ڕووناکبیری ناوداری کورد، مامۆستا جەلال مەلەکشا کۆچی دواییی کرد. ئاژانسی کوردپرێس بەم بۆنە خامناکەوە سەرەخۆشی لە ماڵباتی شێعر و فەرهەنگ و ئەدەب و هونەری کوردەواری و سەرجەم ئەو تاکانە دەکات کە ئازیەتباری ئەم کۆچە خەمناکەن.
کوردپرێس:
ئێوارەی ڕۆژی شەمە 10ی گەڵاڕێزانی 1399ی هەتاوی بەرانبەر بە 31ی تشرینی یەکەمی 2020 مامۆستا جەلال مەلەکشا شاعیر و نووسەر و ڕووناکبیری کورد لە شاری سنە ماڵئاواییی لە ژیان کرد.
بەناوی ئاژانسی هەواڵی کوردپرێسەوە سەرەخۆشی لە هۆگران و پەرۆشانی ئەدەب و هونەر و کەلەپووری کوردی و سەرجەم ئەو لایەن و تاکانە دەکەین کە هەواڵی ئەم کۆچە خەمباری کردوون. هیوای حەسانەوە بۆ ڕۆحی خوالێخۆشبوو و سەبر و فەرێحی بۆ هەموو کوردێک خاوەن هۆگری و سۆزی خۆشەویستیی مامۆستا مەلەکشا دەخوازین.
ڕۆحی شاد و یادی هەرمان.
بۆچوونی بەکارهێنەران