6 گیان لەدەستدان و 254 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە کوردستانی سووریا تۆمار کرا
بەشی سووریا- دەستەی تەندروستیی ئیدارەی خۆرسەری کوردی سووریا ڕایگەیاند 6 حاڵەتی مردن و 254 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە کوردستانی سووریا تۆمار کراوە.
کوردپرێس:
ڕۆژی شەمە 31ی تشرینی یەکەمی 2020 دوکتور جوان مستەفا هاوسەرۆکی دەستەی دەتندروستیی ئیدارەی خۆسەری کوردی سووریا لە لێدوانێکدا دوایین ئاماری کۆرۆنای ڕاگەیاند و بەو پێیەش لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 254 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمار کراوە.
هاوسەرۆکی دەستەی تەندروستی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی راشیگەیاند: تووشبووەکان پێکهاتون لە (142) نێر و (112) مێ، زۆرترینی لە کۆبانێ (56) حاڵەتی تێدا تۆمارکراوە، دوای ئەو رەققە بە (42) حاڵەت و تەبقە بە (37) حاڵەت پلەی سێیەمی گرتوە لە زۆرترین تووشبووی نوێی کۆرۆنادا.
ناوبراو ئەوەشی زیاد کرد: لەماوەی (24) سەعاتی رابردودا (3) حاڵەتی چاکبونەوەی کۆرۆنا تۆمارکراوە. و (6) کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
ئاماری گشتی کۆرۆنا لە رۆژئاوای کوردستان:
تووشبووان: 4604
چاکبوونەوە: 707
گیان لەدەستدان: 125
بۆچوونی بەکارهێنەران