خبر 2020-10-31 05:55 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی ئیزمیر بۆ 24 کوژراو و 804 بریندار بەرز بوویەوە

بەشی تورکیا- ژمارەی ئەو کەسانەی لە بوومەلەرزەکەی ئیزمیر گیانیان لەدەست داوە گەیشتە 24 کەس و 804 کەسی دیکەش بریندارن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکایەتی بەڕێوەبردنی کارەسات و باری لەناکاوی تورکیا لەبارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی شاری ئیزمیر زانیاریی نوێی خستەڕوو و رایگەیاند: "بەهۆی بوومەلەرزەکەی رۆژی هەینی شارۆچکەی سەفەریهیساری ئیزمیر تاوەکوو ئێستا 24 هاووڵاتیمان گیانیان لەدەست داوە، ژمارەی بریندارانیش بەگشتی 804 کەسن کە لە ئیزمیر 743 ، لە مانیسا 5، لە باڵیکئەسیر 2 و لە ئایدن52 کەس بریندار بوون.

هەر بەپێی هەمان سەرچاوە، دوای بوومەلەرزەکەی سەفەریھیسار 31 پاش لەرزەی دیکە روویانداوە کە 4یان لە سەروو 4 پلەوە بوون و کۆی گشتی 341 لەرینەوە روویداوە. ھەروەھا ھەڵمەتی گەڕان و رزگارکردن لە 17 باڵەخانەدا بۆ رزگارکردنی ئەو کەسانەی لە ژیر داروپەردووی باڵەخانەکان ماونەتەوە بەردەوامە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.