خبر 2020-10-30 14:44 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بوومەلەرزەیێکی بەهێز ئیزمیر-ی تورکیای هەژاند

بەشی تورکیا- بوومەلەرزەیێک لە رۆژئاوای تورکیای داوە و چەند باڵەخانەیێک رووخاون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی کارەساتە سرووشتییەکانی تورکیا دەڵێت، بوومەلەرزەکە بەگوڕی 6.6 پلە بووە.

لای خۆیەوە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە تویتێکدا رایگەیاند، ئامادەی هەموو هاوکارییەکە.

هەروەها سولەیمان سۆیلو، وەزیری ناوخۆی تورکیا لە تویتەر ئاشکرای کرد، شەش باڵەخانە لە ئیزمیر رووخاون و هەندێک لە هاووڵاتیان لە ژێر باڵەخانە داڕووخاوەکان گیریان خواردووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.