خبر 2020-10-30 07:19 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ھەناری ھەڵەبجە ھەناردەی فەرەنسا دەكرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری كشتوكاڵی ھەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، لە ھەوڵدان ھەناری ھەڵەبجە ھەناردەی فەرەنسا بكەن و كارگەیەكی شەربەت لە ھەڵەبجە دروست بكەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، لەمیانی بەشداری كردنی لە فێستیڤاڵی ھەنار لە ھەڵەبجە رایگەیاند: "بە ھەماھەنگی لەگەڵ كونسوڵخانەی فەرەنسا لە ھەرێمی كوردستان، لە ھەوڵداین توێژینەوەی زانستی لەسەر بەرھەمی ھەناری ھەڵەبجە بكەین، لەو چوارچێوەیەشدا دەست بكەین بە دامەزراندنی كارگەی شەربەت".

ناوبراو گوتیشی: "گفتوگۆمان لەسەر ئەوە كردووە بەرھەمی ھەناری ھەڵەبجە ھەناردەی فەرەنسا بكەین، لە ئایندەیێكی نزیكدا ھەنگاوەكانمان بە كردەیی دەست پێدەكات".

وەزیری كشتوكاڵ راشیگەیاند: "لە چەند رۆژی داھاتوودا بەردی بناغەی سێ كارگەی دانەوێڵە لە ھەرێمی كوردستان دادەنرێ، دەبێتە ھۆكار بۆ كڕینەوەی گەنمی جوتیاران، كە بە بەرھەمێكی سەرەكی ھەژمار دەكرێت".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.