خبر 2020-10-28 20:34 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
توێژەی کاروباری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست

شیمانەی هێرش کردنی تورکیا بۆ سەر کوردی سووریا پێوەندیی بە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکاوە هەیە

بەشی جیهان- ئاندرۆ پاراسیلیتی لەو قەناعەتەدایە کە هەڕەشەکانی ئەردۆغان دژی کوردی سووریا پێوەندیی بە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری ئەمریکاوە هەیە کە بڕیارە چەند ڕۆژی داهاتوو بەڕێوە بچێت.

کوردپرێس:

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا هۆشداریی ئەوەی داوە کە دوور نیە بۆ جاری سێهەم دژی کوردی سووریا هێرش ئەنجام بدات و هەڵبکوتێتەوە سەر باکووری خۆرهەڵاتی سووریا.

ئاندرۆ پاراسیلیتی بەرپرسی ماڵپەڕی ئەلمۆنیتۆر کە هاوکات شرۆڤەکاری کاروباری خۆرهەڵاتی ناوەڕاستە لەو بڕوایەدایە کە هەڕەشەکانی ئەردۆغان پێوەندیی بە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری ئەمریکاوە هەیە کە لە لایێکەوە ترەمپی برادەری ئەردۆغان و لە لای دیکەشەوە جۆبایدەنی ڕەخنەگری تورکیا ڕکابەریی یەکتر دەکەن بۆ پێکهێنانی ئیدارەی داهاتووی کۆشکی سپی.

ناوبراو لە وتارێکدا باسی ئەوەشی کردووە کە ئەردۆغان جاری پێشوو بە گڵۆپی سەوزی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئێستای ئەمریکا هێرشی کردە سەر کوردی سووریا و ئەو دوو کەسە پێوەندیی ڕاستەوخۆ و دۆستانەیان لەگەڵ یەکتر هەیە.

پارا سیلیتی ئاماژەی بە هەندێک ڕەخنەکان کردووە کە جۆبایدەنی پاڵێوراوی دیموکراتییەکانی ئەمریکا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ئاراستەی تورکیای کردووە و نووسیویەتی: دوور نیە جۆبایدەن ئەگەر سەر بکەوێت هەڵوێستێکی دژبەرانە دژی ئەردۆغان و تورکیا وەربگرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.