خبر 2020-10-28 07:39 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لەسەر پرسی قەرەباخ، ئەردۆغان و پووتین پەیوەندیێکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا

بەشی تورکیا- ڤلادیمێر پووتین و رەجەب تەییب ئەردۆغان لەبارەی سووریا و شەڕی قەرەباخ گفتوگۆیان کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە پەیوەندییێکی تەلەفۆنیدا ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی رووسیا لەگەڵ رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا باسیان لە دۆخی ناگۆرنۆ-قەرەباخ و شەڕی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان کردووە.

لە گفتوگۆکەدا پووتین نیگەرانیی خۆی لەبارەی بەردەوام بوونی شەڕەکە و بەشداری کردنی چەکداران لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە نیشان داوە.

پووتین هەروەها باسی لەو هەوڵ و هەنگاوانەی رووسیا بۆ دامرکاندنەوەی دۆخی نارگۆرنۆ - قەرەباخ بۆ ئەردۆغان کردووە و زانیاریی پێداوە.

کریملین هەروەها رایگەیاندووە کە هەردوولا رێککەوتوون لەسەر هاوئاهەنگیی بەردەوام لەسەر ئاستی دەزگا و وەزارەتەکان بۆ ئەوەی بتوانن شەڕی ناگۆرنۆ-قەرەباخ بووەستێنن و بەشێوەی کرداری ئاگربەست رابگەیێنن.

هەر بەپێی راگەیێندراوی کریملین، دۆخی سووریاش تەوەرێکی دیکەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە بووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.