ئاماری کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە بەرزبوونەوە/ هەزار و 308 حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمار کرا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بە گوێرەی ئاماری فەرمیی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا زیاتر له هه‌زار و 300 حاڵه‌تی تووشبوون به كۆرۆنا له هه‌رێم تۆمار كرا.
کوردپرێس:
ڕۆژی پێنجشەمە 22ی تشرینی یەکەمی 2020 سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا هه‌زار و 308 تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوه بەوەش کۆی ئاماری تووشبووان گەیشتە 66 هەزار و 131 کەس.
وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێم ئاماری گیانله‌ده‌ستدانی 24 كاتژمێری ڕابردووی ئاشكراكرد و وتی 17 كه‌س له‌هه‌رێم گیانیان له‌ده‌ست داوه و 246 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه ئاسۆ حه‌وێزی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، "لەهەرێمی کوردستان، ژمارەی توشبوان‌و گواستنەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەڕێژەیەکی بەرز زیادیکردوە، پێشبینیەکان ترسناکە".
بۆچوونی بەکارهێنەران