پەرلەمانی تورکیا بڕیاری دا بە مانەوەی هێزەکانی ئەو وڵاتە لە سووریا و عێراق
بەشی تورکیا- په‌رله‌مانى تورکیا بڕیاری دا بۆ درێژکردنه‌وه‌ى له‌شکرکێشى و مانه‌وه‌ى هێزه سه‌ربازییه‌کانى وڵاته‌که‌ى له عێراق و سووریا بۆ یه‌ک ساڵى دیکه.
کوردپرێس:
ڕۆژی چوارشه‌ممه، 7ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، ئاژانسى هه‌واڵى "ئه‌نادۆڵ"ى تورکیا بڵاوی کرده‌وه:"ده‌رکردنى بڕیارى درێژکردنه‌وه‌ى ماوه‌ى مانه‌وه‌ى سوپاى تورکیا له عێراق و سووریا بۆ نه‌هێشتنى مه‌ترسى ئه‌گه‌رى هه‌ر هێرشێکه، که له عێراق و سووریاوه بکرێته سه‌ر تورکیا".
تورکیا زیاتر له 35 کیلۆمه‌تر خاکى هه‌رێمى کوردستانى به‌زاندووه و به بیانووى بوونى پارتى کرێکارانى کوردستان (په‌که‌که) چه‌ندین کرده‌وه‌ى سه‌ربازى و تۆپبارانى ناوچه‌کانى کوردستان ده‌کات و دەیان گوندی ناوچەکە چۆڵ کراون و چەندین هاووڵاتیی مەدەنیی کوردستانیش لە بۆردومانەکاندا بوونەتە قوربانی.
بۆچوونی بەکارهێنەران