خبر 2020-10-06 15:38 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆککۆماری عێراق لەگەڵ ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان دیداری کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە دیدارێکی نێوان سەرۆککۆماری عێراق و ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان گفتوگۆ لە سەر پرسە ئەمنی و ئابووری و سیاسییەکان کرا و جەخت کرایە سەر چارەکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لە سەر بنەمای دەستووری عێراقی.

کوردپرێس:

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق، ڕۆژی سێشەمە 6ی تشرینی یەکەمی 2020 بەرھەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق لە بەغدا پێشوازیی لە عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان كرد و گفتوگۆی چەند پرسێكی ئەمنی و ئابووری و سیاسیی عێراق و کوردستان و ناوچەکەیان كرد.

لە ڕاگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراقدا ئاماژە بەوەش دراوە، لە كۆبوونەوەكەدا جەخت کرایەوە لەگرنگیی گفتوگۆ و دیاڵوگی جددی لە نێوان سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی عێراق و کوردستان و پێویستیی چارەسەرکردنی کێشە و قەیرانەکان و گەیشتن بە رێگاچارەی گونجاو و ھێنانەدیی خۆشگوزەرانی و ئارامی بۆ گشت ھاووڵاتییان.

هەروەها لەبەشێكی دیكەی رگەیەندراوەكە هاتووە،" لە بەشێکی دیکەی كۆبوونەوەكەدا دووپات کرایەوە لە پێویستیی چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەردوو حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور و یاسا، بەتایبەتی پرسی مووچەی مووچەخۆران و بژێوی ژیانی خەڵک و پاراستنی مافی ھاووڵاتیانی عێراق و ھەرێمی کوردستان بێ جیاوازی.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.