دوا زانیاری لەبارەی حوکمی زیندانی مەلا کرێکار
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- برایێکی مەلا کرێکار دەڵێت دیداری لەگەڵ ناوبراو کردووە و بڕیار وایە دادگای ئیتاڵیا بە حوکمەکەیدا بچێتەوە کە 112 ساڵ زیندانی بۆ مەلا کرێکار بڕیبوویەوە.
کوردپرێس:
خالید رهنجدهر برای مهلاكرێكار بڵاوی كردهوه كه ڕۆژی دووشهممه 5ی تشرینی یەکەمی 2020 قسەی لە گەڵ مامۆستا کرێکار لە زیندانەکەی لە ئیتالییاوە کردووە و لە سەر داوای پارێزەرەکەی ئیتالیای بڕیارە دادگای ئیتالیا سەیری دۆسییەکەی بکاتەوە.
خالید ڕەنجدەر ئاشکراشی کرد: دادگا تەنها سەیری ئەوە دەکاتەوە کە ئایا ئەو ماددە یاسایی و بڕگانەی بەکارهاتوون لە حوکمدانەکەیدا بە ١٢ ساڵ زیندانی ڕاست بەکارهاتوون و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە ئەستۆی لەو ماددانەدا جێگەیان دەبێتەوە یان هەڵەی تێداکراوە.
مهلا كرێكار فیگهرێكی ناوداری ئیسلامی هەرێمی كوردستانه و نزیكهی 20 ساڵه له ئهورووپا دهژی و مانگی رابردووش به 12 ساڵ لهلایهن دادگایێكی ئیتاڵیاوه حوكمی زیندانی درا.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران