چیرۆکی سووتانی قامیشەڵانی زرێبار دووپات بوویەوە
بەشی کوردستان- بەڕێوەبەری ئیدارەی ژینگەپارێزی لە شاری مەریوان ڕایگەیاند ئاگرکەوتنەوە لە قامیشەڵانی زرێبار ئەمساڵیش دووپات بوویەوە و قەرەبووکردنەوەی خەسارەکانی ئەو سووتاندنە ئەستەمە.
کوردپرێس:
ئیبراهیم هیمەت بڵند بەڕێوەبەری ئیدارەی ژینگەپارێزی لە شاری مەریوان ڕایگەیاند هەموو ساڵێک لە سەرەتای وەری پاییزدا ئاگر لە قامیشەڵانی زرێبار دەکەوێتەوە و بۆچوونێکی هەڵە لە نێو هاووڵاتییاندایە کە دەڵێن سووتاندنی قامیشەڵانەکە زیان بە ژینگە و زرێبار ناگەیێنێت.
هیمەت بڵند لەبارەی زیانەکانی سووتاندنی قامیشەکانی دەوروبەری زرێبار ڕایگەیاند سووتاندنی زەلەکان دەبێتە هۆی ئەوەی ساڵی داهاتوو ڕێژەی ئەو قامیشەڵانە زیاد بکات و جگە لەوەش زیانی قورس بە ئێکۆسیستەم و ژینگەی بوونەوەرەکانی زرێبار دەگەیێنێت.
ناوبراو لەبارەی زیانەکانی سووتاندنی قامیشەوە گوتیشی کۆچ کردنی باڵندەکان و سووتانی بوونەوەرەکان و هێلانەی ئەو بوونەوەرانە لە نێو قامیشەڵان لێکەوتە خراپەکانی ئەو کار هەڵەیە دەبێت و ساڵانە دووپات دەبێتەوە.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران