دوو بەرپرسی باڵای داعش لە باشووری بەغدا دەستگیر کران
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمڕۆ یەکشەممە ئەبو سالم مەولا بەرپرسی هەواڵگری رێکخراوی داعش و جێگرەکەی لە بەغدا دەسگیر کران.
کوردپرێس: ئاژانسی هەواڵگری عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاوی کردەوە، بەهاوکاری هێزەکانی ناوخۆ ئەمڕۆ یەکشەممە ئەبو سالم مەولا کە بەرپرسی هەواڵگری رێکخراوی داعش بووە لە ویلایەتی فەلوجە لەگەڵ براکەیدا کە هاوکات جێگریشی بوە دەستگیر کراون، دوای ئەوەی لەقەزای دۆرەوە تاوەکوو بەغدا چاودێری کراون.
ئەوەش هاتووە، لەکاتی لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا هەردوو تۆمەتبارەکە دانیان ناوە بەوەی بەشداری چەندین هێرش و کاری تیرۆرستیان کردووە بەرامبەر هاوڵاتیان و هێزە ئەمنییەکان، دوای لێکۆڵینەوەش دۆسییەکانیان رەوانەی لایەنی پەیوەندیدار کراوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران