خبر 2020-10-04 05:25 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
لەسەر ناردنی هێز بۆ ئازەربایجان؛

وەزارەتی دەرەوەی سووریا: پێویستە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی هەڵوێستی توندی بەرامبەر بە ئەنقەرە هەبێت

بەشی سووریا- حکوومەتی دیمەشق ڕایدەگەیەنێت، تورکیا گرووپە چەکدارەنی سووریا ڕەوانەی ئازەربایجان دەکات.

کوردپرێس: وەزارەتی دەرەوەی سووریا لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاندووە بەپێی ئەو زانیارییە هەواڵگرییانەی بەدەستیان گەیشتووە، تورکیا دەیان گرووپی توندڕەو و تیرۆریستیی لە خاکی سووریاوە، گواستووەتەوە بۆ وڵاتی ئازەربایجان.

وەزارەتی دەرەوەی سووریا زیاتر دەڵێت: تورکیا گرووپە تیرۆریستییەکانی نێو خاکی سووریا وەک بەکرێگیراو بەکاردەهێنێت و بە پێویستیشی زانیوە کۆمەڵی نێودەوڵەتی هەڵوێستی توندی بەرامبەر بە ئەنقەرە هەبێت و ڕێگەنەدان چی تر تورکیا ببێتە پاڵپشتێک بۆ تیرۆریستەکانی ناو خاکی سووریا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.