خبر 2020-10-02 13:33 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تورکیا بەردەوامە لە بۆردومانکردنی خاکی هەرێمی کوردستان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە درێژەی ئوپەراسیۆنەکانی سوپای تورکیا لە خاکی هەرێمی کوردستان ئەو سوپایە بەردەوامە لە بۆردومانکردنی خاکی هەرێم و لەو چوارچێوەیەشدا 5 گوندی دەوروبەری زاخۆ بۆردومان کران.

کوردپرێس:

ماڵپەڕی ژیان لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دوای نیوەڕۆی ڕۆژی هەینی 2ی 10ی 2020 كاتژمێر دوو سوپای توركیا جارێكی دیكە بە چڕی بۆردومانی گوندەكانی كەشان و ڕویسێ و سیلێی سەر بە ناحیەی باتیفایان بۆردومانكرد.

ئەوەشی راگەیاند بەهۆی ئەو بۆردومانەوە زیانێكی زۆر بە دارستان و رەزی هاوڵاتیانی ئەو گوندانە كەوت، راشیگەیاند: هەر ئەمڕو دوای نیوەڕۆ هەردوو گوندی پەرەخ و شیشێ لە سنوری ناحیەی دەركار بۆردومانكردووە و بەهۆیەوە ئاگر لە ناوچەكە كەوتووەتەوە.

هاوكات فرۆكە سیخوڕیەكانی ئەو وڵاتە بەشێوەیەكی بەردەوام بە ئاسمانی ئەو ناوچانەدا دەسوڕێنەوە، چاودێری جوڵەی گەریلاكانی پەكەكە دەكەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.