ماکرۆن: تورکیا 300 چه‌کداری سووریی ناردۆتە ئازەربایجان
بەشی جیهان- ئیمانوێل ماکرۆن، سه‌رۆکی فەڕه‌نسا ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند: تورکیا نزیکه‌ی 300 چه‌کداری سه‌ر به گرووپه چه‌کداره‌کانی سووریای بۆ پایته‌ختی ئازه‌ربایجان گواستوه‌ته‌وه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیمانوێل ماکرۆن له لێدوانێکی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند ده‌توانێت ئه‌وه پشتڕاست بکاته‌وه، تورکیا 300 چه‌کداری سووریا شاری غازی ئه‌نتابی وڵاته‌که‌یه‌وه بۆ باکۆی پایته‌ختی ئازه‌ربایجان گواستوه‌ته‌وه، به‌مه‌به‌ستی شه‌ڕکردن له ناگۆرنۆی قه‌ره‌باغ.
ناوبراو وتیشی: "سه‌رجه‌م ئه‌و چه‌کدارانه‌ی گه‌یه‌ندراونه‌ته باکۆ، سه‌ر به‌گرووپه چه‌کداریه‌کانی سووریا‌ن و له‌حه‌له‌ب کارده‌که‌ن، جگه له‌وه‌ش، هێزێکی دیکه که ژماره‌که‌یان نه‌زانراون له‌لایه‌ن تورکیاوه گه‌یه‌ندراونه‌ته باکۆ بۆئه‌وه‌ی شانبه‌شانی هێزه‌کانی ئازه‌ری شه‌ڕ بکه‌ن".
سه‌رۆکی فڕه‌نسا ڕاشیگه‌یاند ڕووسیا، ئه‌مریکا و فەڕه‌نسا به‌م زووانه ده‌ستپێشخه‌ریی ئاشتی له هه‌رێمی قه‌ره‌باغی جێناکۆک له نێوان ئازه‌ربایجان و ئه‌رمه‌نستان راده‌گه‌یه‌نن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران