خبر 2020-10-01 12:26 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئاماری کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان دەگاتەوە ئاستی هۆشداری/ 107 حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمار کرا

بەشی کوردستان- سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە لێدوانێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 107 حاڵەتی نوێی تووشبوون و 1 حاڵەتی نوێی مردن بە ڤایرۆسەکە تۆمار کراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس ڕۆژی پێنجشەمە 10ی ڕەزبەری 1399 دوکتور فەرزین ڕەزاعی سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە دوایین ئامارەکانی کۆرۆنا لە کوردستان کرد و ڕایگەیاند لە ئێستادا 271 تووشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی پارێزگادا خەوێندراون.

سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی کوردستان ڕاشیگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 107 حاڵەتی نوێی تووشبوون و یەک حاڵەتی نوێی مردن بە ڤایرۆسەکە تۆمار کراوە.

ڕەزاعی زیادیشی کرد تا ئەم کاتە 476 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان تۆمار کراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.