خبر 2020-10-01 08:55 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هاوسەرۆکی شارەوانیی قەرس لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستگیر کرا

بەشی تورکیا- هێزەکانی پۆلیسی تورکیا لە پارێزگای قەرس لە ئۆپەراسیۆنێکدا دژ بە ئەندامانی هەدەپە، 19 کەس لەوان هاوسەرۆکی شارەوانی قەرس-یان دەستگر کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی Mezopotamya بڵاوی کردەوە لە بەردەوامیی ئۆپەراسیۆنەکانی هێزەکانی تورکیا لەدژی هەدەپە لە کوردستانی تورکیا سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەڤین ئالاجا هاوسەرۆکی شارەوانی شاری قەرس و چەند کەسی دیکە دەستگیر کران.

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پۆلیسی تورکیا هەڵیانکوتایە سەر ماڵی شەڤین ئالاجا هاوسەرۆکی شارەوانی قەرس و دەستگیریان کرد، هاوکات هەر لە شاری قەرس، ئەمڕۆ یاریدەری هاوسەرۆکی شارەوانی، ئەندامانی ئەنجومەنی گشتی شارەکە و چەندین ئەندام و سیاسەتمەداری هەدەپە دەستگیر کران، پۆلیسی تورکیا هەروەها دەستیکردووە بە پشکنینی ماڵی جەنگیز ئانلی هاوسەرۆکی هەدەپەی قەرس.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.