ژمارەی ئەندامانی کورد لە لیژنەی هەموارکردنەوەی دەستووری عێراق زیاد کرا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ژمارەی ئەندامانی کورد لە لیژنەی هەموارکردنەوەی دەستووری عێراق لە شەش کەسەوە بۆ حوت کەس زیاد کرا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عیسا عه‌بدولقه‌هار سه‌رۆكی په‌رله‌مانى عێراق بڕیاری دا به زیادكردنی ئه‌ندامێكی دیكه‌ی كورد بۆ لیژنه‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستووری عێراق، به‌وه‌ش ژماره‌ی ئه‌ندامانی كورد له‌و لیژنه‌یه‌دا بووه حه‌وت ئه‌ندام.
لەمبارەوە سه‌لیم شووشكه‌یی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق، به دواڕۆژی وتووە: "له‌لایه‌ن محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانى عێراقه‌وه ده‌ستنیشان كراوم بۆ ئه‌ندامێتی لیژنه‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستووری عێراق".
به زیادكردنی سه‌لیم شووشكه‌یی، ژماره‌ی ئه‌ندامانی كورد له لیژنه‌كه‌دا بۆ حه‌وت ئه‌ندام زیاد كرا كه بریتین له: ڤیان سه‌بری، جوان ئیحسان، یووسف محه‌مه‌د سادق، عه‌بدولباری مدرس، جه‌مال كۆچه‌ر، رێبوار ھادی سه‌لیم شووشكه‌یی.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران