وتەبێژی نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق:
دادگای تایبەتی فیدراڵی بۆ لێكۆڵینەوە لەتاوانەكانی گەندەڵی پێكهێنرا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، دادگایێكی تایبەتی حكوومەتی فیدراڵی عێراق بۆ لێكۆڵینەوە لەتاوانەكانی گەندەڵی پێكهێنرا.
کوردپرێس:
سەعد حەدیسی وتەبێژی نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق، پێكهێنانی دادگایێكی تایبەتی حكوومەتی فیدراڵی عێراق بۆ لێكۆڵینەوە لەتاوانەكانی گەندەڵی ڕاگەیاند.
سەعد حەدیسی ئاشكراشیكرد، دادگای تایبەت بە تاوانەكانی گەندەڵی بەهەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتی جێبەجێكردن و دادوەری پێكهێنراوە و لە چەند ڕۆژی داهاتووشدا ژمارەیێک بڕیاری نوێ دەدرێت.
وتەبێژی نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەوەشی خستە ڕوو، دادگای تاوانەكانی تایبەت بە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی ژمارەیێک بڕیار ئاڕاستەی دادگاكانی لێكۆڵینەوە كردووە كە بڕیاری دەستگیر­كردن و بانگهێشت­كردن و دەستبەسەرداگرتنی موڵكی لێپرسراوانی تۆمەتبار بە گەندەڵی، دەربكەن.
بۆچوونی بەکارهێنەران