خبر 2019-12-01 20:14 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم: ئامادەین بریندارانی خۆپیشاندانەکانی عێراق لە کوردستان چارەسەر بکەین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئامادەیی نیشاندا بریندارانی خۆپیشاندانەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق وەربگرێت و لە نەخۆشخانەکان چارەسەرییان بۆ بکات.

کوردپرێس:

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە "خۆپیشاندانەکانی عێراق کە قوربانی و برینداری زۆریان لێکەوتەوە و پێویستیان بە هاوکاری و چارەسەری پزیشکی هەیە، بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت کە نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان ئامادەن بۆ وەرگرتن و چارەسەرکردنی برینداران و دابینکردنی پێداوییستییەکانیان".

وەزارەتی تەندروستی هیوادەخوازێت خۆپیشاندانەکان بەشێوەیەکی ئاشتییانە و دوور لە گرژی بەڕێوە بچن و هیوای چاکبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازێت.

ماوەی دوو مانگە خۆپیشاندان بەغدا و پارێزگا شیعەنشینەکانی عێراقی گرتووەتەوە و تاوەکو ئێستا نزیکەی 500 کەس کوژراون و نزیکەی 17 هەزار خۆپیشاندەریش بریندارن. دوابەدوای گوتاری هەینی 29-11-2019ـی مەرجەعییەتی شیعەی عێراق، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند دەستلەکاردەکێشێتەوە.

دەقی راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

حکمەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیی خۆی دەردەبڕێت بۆ پێشوازی و چارەسەرکردنی بریندارانی خۆپیشاندانەکانی ئەمدواییەی پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، کە قوربانی و برینداری زۆریان لێکەوتەوە و پێویستییان بە هاوکاری و چارەسەری پزیشکی هەیە. بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت کە نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان ئامادەن بۆ وەرگرتن و چارەسەرکردنی برینداران و دابینکردنی پێداوییستیەکانیان.

هیوداراین خۆپێشاندانەکان بەشێوەیەکی ئاشتیانە بەڕێوەبچن و دووربن لە هەموو تووندوتیژییەک و هیوای چارەسەریی خێراش بۆ برینداران دەخوازین.

وەزارەتی تەندروستی

حکوومەتی هەرێمی کوردستان

1 دیسێمبەر 2019

کۆدی هەواڵنێر: 60101

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.