خبر 2019-12-01 12:45 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەلاحەددین بەهائەدین: دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی درەنگ کەوتووە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەسەر دۆخی عێراق پەیامێکی بڵاو کردووەتەوە و پێیوایە، دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆکوەزیران درەنگ کەوتووە، ئایندە روون نییە و کلیلی چارەسەریش ونبووە.

کوردپرێس:

سەلاحەددین محەممەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە ئەکاونتی خۆی لە تویتەر نووسیویەتی ''نەریتێکی جوانە گەل خۆپێشاندانی ئاشتیانە بکات، ستەم و گەندەڵی قبووڵ نەکات، لەوەش جوانتر ئەوەیە دەسەڵاتدار بە نەرموونیانی و هەستێکی باوکانەوە مامەڵە بکات، وەڵامی داواکارییەکان بداتەوە".

ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، لەبەشێکی دیکەی تویتەکەیدا نیگەرانی خۆی دەربڕیوە لە مامەڵەی تووند لەگەڵ خۆپێشاندەران و دەڵێت، بەداخەوە لە عێراق تووند رووبەڕووی خۆپێشاندەران بوونەوە، خوێنڕژا، دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکوەزیران دواکەوتووە، ئایندە دیارنییە، کلیلی چارەسەریش ونبووە.

رۆژی هەینی (29-11-2019) عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەشی پەرلەمان دەکات و رایگەیاند "پێشتر ئه‌م بژارده‌یه‌م بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و نیشتمان، به‌شێوه‌یه‌كی راشكاوانه‌ پێشنیاز كردبوو".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.