سێ تەقینەوەی بەهێز لە کەرکووک ڕوویدا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- له سێ ته‌قینه‌وه‌ی به‌دوای یه‌كدا له شاری كه‌ركووک ١٦ كه‌س بریندار بوون.
کوردپرێس: به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانه‌وه به ده‌ست گه‌یشتوون، له بازاڕی ئه‌حمه‌د ئاغا دوو ته‌قینه‌وه و له ناوچه‌ی دۆمیز یه‌ک ته‌قینه‌وه به بۆمب به‌دوای یه‌كدا روویداوە.
ئاماژه به‌وه ده‌درێ كه بۆمبه‌كان پێشتر چێندراون و ئه‌و ناوچانه‌یان كردووه‌ته ئامانج كه خه‌ڵكی مه‌ده‌نی زۆر روویان تێ ده‌كه‌ن.
تا ئێستا هیچ لایه‌نێک به‌رپرسیارێتی خۆی له ئه‌نجامدانی هێرشه‌كان رانه‌گه‌یاندووه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران