خبر 2019-11-29 08:27 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نەتەوە یەکگرتووەکان: نیگەرانین لە کوژرانی خۆپیشاندەران لە عێراق

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- خۆپیشاندانەکانی عێراق بەردەوامن و ئاماری جیاواز لەبارەی ژمارەی کوژراو و برینداران بڵاودەکرێنەوە، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانیش نیگەرانی خۆی لەبارەی کوژرانی خۆپیشاندەران دەردەبڕیت و داوا لە بەرپرسانی عێراق دەکات تاوەکو ئەو پەڕی دانبەخۆداگربن.

کوردپرێس:

گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیێندراوێکی لەبارەی خۆپیشاندانەکانی عێراق بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە، ئەنتۆنیۆ گۆتێرز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بە قووڵی نیگەرانی تەقەکردنە لە خۆپیشاندەرانی عێراق، کە بووەتە هۆکاری بەرزبوونەوەی ژمارەی کوژراوان.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان داوا لە هەموو لایەنە عێراقییەکان دەکات، تاوەکو ئەو پەڕی دانبەخۆدابگرن و رێگەی دایەلۆگ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بگرنەبەر.

هەروەها ئەنتۆنیۆ گۆتێرز بەبیری بەرپرسانی عێراقی هێناوەتەوە کە دەبێت پابەندبن بە پارێزگاریکردن لە ناوەندە دیپلۆماسییە و دیپلۆماتکارانیان.

هاوکات کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی ئاماری سێ رۆژی رابردووی خۆپیشاندانەکانی عێراق رایگەیاند:

کۆدی هەواڵنێر: 60101

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.