خبر 2019-09-30 09:36 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
سەرۆک وەزیرانی یۆنان:

تورکیا بەنیازە کوردی سووریا و تورکیا لێکتر دوور بخاتەوە

بەشی جیهان- سەرۆک وەزیرانی یۆنان دەڵێت ئامانجی سەرەکیی تورکیا لە دروست کردنی ناوچەی ئارم لە باکووری سووریا پەرژین خستنە نێوان کوردەکانی تورکیا و سووریا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تورکیا توانیویە ئەمەریکا ڕازی بکات بە دوور خستنەوەی کوردەکانی سووریا لەسەر سنوورەکانی ئەو وڵاتە و ئێستاش بەنیازە زۆرینەی ئاوارە سووریاییەکان لەو ناوچەیە جێگیر بکات.

کیریاکۆس میچۆتاکیس سەرۆک وەزیرانی یۆنان کە وڵاتەکەی لەسەر هەندێک مەسەلە وەکوو قوبرس، دەرهێنانی نەوت و گاز و کێشەی سنوور لەگەڵ تورکیا ناکۆکن، دەڵێت: تورکیا بەنیازە کوردی سووریا و تورکیا لێکتر دوور بخاتەوە.

ناوبراو بە ڕۆژنامەی واشنتن پۆستی وتووە: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بەنیازە بە دامەزراندنی ناوچەی ئارام و جێگیر کردنی پەنابەرە عەرەبەکان لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکانی سووریا، لەنێوان کوردەکانی سووریا و کوردەکانی تورکیا پەرژین دروست بکات تا پێکەوە پێوەندییان نەبێت.

سەۆرک وەزیرانی یۆنان جەختی کردەوە کە ئامانجی سەرەکیی ئەردۆغان لە دامەزراندنی ناوچەی ئارام جیا کردنەوەی کوردانی دوو بەری سنووری تورکیا و سووریایە کە ڕەنگە ئەمەریکا و ئەورووپا ڕازی بەو کارە نەبن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.