خبر 2019-09-30 06:47 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نەخشەڕێگای حکوومەتی عێراق بۆ چارەسەرکردنی کێشە نەوتییەکان لەگەڵ هەرێم

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیرى نەوتى عێراق ئاشکراى دەکات نەخشەرێگایێکیان بۆ بەڕێوەبردنى دۆسیەی نەوت بەهاوبەشی خستووەتە بەردەم حکوومەتى هەرێمى کوردستان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سامر غەزبان، وەزیری نەوتی عێراق لە لێدوانێکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: نەخشە ڕێگایێکمان دیاری کردووە بە مەبەستى چارەسەرکردنى کێشەکان و پرسى رادەست کردنى نەوتی هەرێمی کوردستان.

وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەى بەوەش کردوە، نەوت و گاز موڵکی ھەموو عێراقییەکانە و پێویستە هەموو لایێک پابەندى مادەکانى دەستوور بن، بۆ ئەو نەخشە ڕێگایە کۆمەلێک رێگا و بنەما دانراوە تا پرسى نەوت لەنێوان هەردوو چارەسەر بکرێن.

غه‌زبان روونیشی کردەوە، ھەولێر و به‌غدا ڕێکەوتوون بۆ ئه‌وه‌ی کۆمەڵێک پرەنسیپی ھاوبەش دیاری بکەن،تا ھەموو کێشەکان لەسەر ئەو بنەمایانە چارەسەربکرێن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.